بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژی شه‌ممه له پاركی ئازادی شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان له دژی گه‌نده‌ڵی، كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و بێكاری لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان كرد.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كاتی ئاماده‌بوونی له‌و خۆپیشاندانه‌دا وتی: "ئه‌م خۆپیشاندانه ته‌نیا بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵكوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی تاكی كورده، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبهجێنهكرین خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاشیگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی بووه هاووڵاتییان بێ ئومێدبن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌وه ئومێد بۆ خه‌ڵك بگێڕینه‌وه."
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ زیادی کرد: "ئێمه به عه‌قل و مه‌نتیق شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین، ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان نیانه."
ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات حه‌زی به توندوتیژیه به‌ڵام ئێمه مه‌ده‌نیانه گۆڕانكاریی ده‌كه‌ین."
بۆچوونی ئێوە