حەشدی شەعبی جێگری شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیسی دیاری کرد

ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دەست نیشان کردنی ئەبو فەدەک موحەمەداوی وەکوو جێگری شەهدی ئەبو مەهدی موهەندیس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو فەدەک موحەمەداوی وەکوو جێگری شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس پۆستی جێگری سەرۆکی ڕێخکراوی حەشدی شەعبیی لە ئەستۆ گرت.

ئەبو فەدەک موحەمەداوی لە ڕێبەرانی حەشدی شەعبی لە شەڕ دژی داعشە.

ئەبو عەلی بەسەری، جێگری جێگری سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی( بەسیجی خەڵکی) شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەو ڕێخکراوە بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک لە سەر دەست نیشان کردنی یەکێک لە فەرماندەکانی خۆی بە ناوی عەبدولعەزیز بە نازناوی ئەبو فەدەک لە پۆستی سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە جێی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی ئەو رێکخراوە ڕێککەوت.

شیاوی باسە کە ئەو دەست نیشان کردنە پاش رێوڕەسمی چلەی شەهادەتی ئەبو مەهدی موهەندیس لە عێراق بەڕێوە چوو.

News Code 31121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha