سەمپۆزیۆمی زمانی دایکی لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت

بەرپرسی ناوەندی زمان و وێژەی کوردی زانکۆی کوردستان لە بەڕێوە چوونی سەمپۆزیۆمی تایبەتی زمانی دایکی لە زانکۆی کوردستان لە یەکەمی ڕەشەممەی ئەمساڵ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار سەجادی ڕایگەیاند: بەرپرسایەتی ئەو سەمپۆزیۆمە لە زانکۆی کوردستان و لە سەر ئەستۆی بەشی زمان و وێژەی کوردی و ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی گۆڤاری هۆنە دەبێت.

ناوبراو درێژەی دا: لە ئەو بەرنامە ١٨ وتاری لێزانی لە بابەتە جیاوازەکانی زمانناسی لە کارناسانی ئەو بوارە لە چوار پانێل پێشکەش دەکرێت.

سەجادی بە ئاماژە بە ئاستی سەری بەڕێوە چوونی ئەو سەپۆزیۆمە لە زانکۆی کوردستان وتی: ئاستی ئەو بەرنامە لە تەواوی کۆبوونەوە بەرنامەگەلێک کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان و تورکیا لە سەر زمانی دایکی بەڕێوە چووە، سەرترە و ئەگەرچی بانگهێشتنامە بۆ بەشداری گشتی لە ئەو بەرنامە دەرنەکراوە بەڵام لێکۆڵەران دەتوانن لە وتارەکانی پێشکەش کراو لە ئەو سەمپۆزیۆمە کەڵک وەربگرن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی دەکات: بۆ چوارەمین جار داواکاری زانکۆی کوردستان بۆ زیاد کردنی پلەی کارناسی باڵای(ماستەر) زمان و وێژەی کوردی دراوەتە وەزارەتی زانست و تەواوی کەم و کۆڕییەکانی بەرچاوی وەزارەتیش چاک کراوەتەوە و چاوەڕوانین تا بتوانین بە زووی ئەو مۆڵەتە وەربگرین و یەکەی کارناسی باڵای زمان و وێژەی کوردی لە ئەو زانکۆیە بکەینەوە.

News Code 31103

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =