دۆزینەوەی ٢٩ کیلۆ زێڕی قاچاخ له کوردستان

بەرپرسی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراوی کوردستان وتی: لە ماوەی ١٠ مانگی ئەوساڵەوە دەست بە سەر زیاتر لە ٢٩ کیلۆ زێڕی قاچاخ لە پارێزگای کوردستاندا گیراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خوداوەیسی بە ئاماژە بە دەست بەسەرداگرتن بە سەر دراوی قاچاخ لە پارێزگای کوردستان لەمساڵی هەتاویدا، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەوساڵ تا کۆتایی مانگی بەفرانبار دەست بە سەر ٣٤٩ هەزار و ٧٠٠ دۆلار و زیاتر لە ٢٩ کیلۆ زێڕی قاچاخدا گیراوە.

ناوبراو سەبارەت بە دەستگیریی تۆمەتبارانی دۆسیەی قاچاخ، وتیشی: لە سەرەتای ئەوساڵەوە ٢ هەزار و ٥٠٤ تۆمەتبار دەستگیر کراون کە ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ١٠ دابەزیوە. هەروەها ٥٦ باندی قاچاخ تێکشکێندراون و چوار هەزار و ٢٧٦ دۆسیەی دادگاییش بۆ تۆمەتباران پێکهاتووە و یەک هەزار و ٤٩٤ جۆرە ئۆتۆمبیل زەوت کراوە.

News Code 31061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha