AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٦ ١٨:٣٩

ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" بە فارسی بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" بە فارسی بڵاوکرایەوە

دەقی فارسیی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی بێهرووز بۆچانی، نووسەر و رۆژنامەنووسی کوردی نیشتەجێی نیوزیلەند لە لایەن پەخشانگەی چشمەی تاران، بڵاوکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی فارسیی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە نووسینی بێهرووز بۆچانی، نووسەر و رۆژنامەنووسی کوردی نیشتەجێی نیوزیلەند لە دووتۆی ٢٤٥ لاپەڕە ئەوڕۆ (شەممە) لە لایەن پەخشانگەی چشمەی تاران، بڵاوکرایەوە.

"هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" چیرۆکی سەفەری خودی نووسەرە بۆ ئۆسترالیا و دەستگیرکرانی لە بازگەی پەنابەرانی ئۆسترالیا لە دوورگەی مانووسدا و خۆبواردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە پێدانی مۆڵەتی چوون بۆ خاکی ئۆسترالیایە. ئەو چیرۆکە لە وات‌ساپدا نووسراوە و پاشان لە لایەن "ئومێد تەوفیقیان" و "موونس مەنسووبی"یەوە کراوەتە ئینگلیزی و لەم دواییەشدا لە لایەن دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە بە کوردی وەرگێڕدرا و لە لایەن دەزگاى غەزەلنووس لە شاری سلێمانی و خانەى کتێبی ئەرزان لە وڵاتى سوید چاپ و بڵاوبۆتەوە.

لە پشت بەرگی ئەم کتێبەدا هاتووە: " بۆچانی یادەوریی دۆزەخی پێیە ... و جیهان دوای نووسرانی ئەو کتێبە و لە رێگەی ئەدەبیاتەوە زانی چی بە سەر هاتووە ... کتێبێک کە لە بەردەستی ئێوەیە گێڕانەوەیەکە لە کەسێک کە چەندین جار مەرگی ئەزموون کردووە و ئێستا بە هێزی ئەدەبیات، ئازادییەکەی مسۆگەر کردووە ... ئەم ڕۆمانە ئەزموونێکی ڕاچڵەکێنەرە کە ڕەنگە لە سنووری باریکی نێوان ڕۆمان و ئەدەبی ناچیرکیدا تێدەپەڕێ و لە ئۆدیسەئاسا چیرۆکی سەفەرێک دەگێڕێتەوە بۆ ناو دۆزەخ"

بووچانی پاش مسۆگەر کردنی چەندین خەڵاتی گرینگ بۆ نووسینی کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" و لەوان "ڤیکتۆریەن پریمییەر" (وەک گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی ئۆسترالیا)، نیۆسات ڤیلز پریمییەر، خەڵاتی کتێبی دایکۆمێنتی ساڵی ئۆسترالیا و هەروەها لەم دواییەشدا خەڵاتی بایۆگرافی ناوی کەوتە سەر زاران و بەو بۆنەوە ماوەیەک لەوە پێشیش لە لایەن زانکۆی بیرکبِکێی لەندەن بۆ وانەوتنەوە بانگهێشت کرا.

ڕیچارد فلانگان نووسەری ناسراوەی ئۆسترالیایی و بڕاوەی خەڵاتی مەن بۆکێر لەبارەی ئەو ڕۆمانە دەنووسێ" ئەو ڕۆمانە زیاتر لە "من ناڕەزایەتی دەردەبڕم"ێکی سەڵەتە" و ریچارد کۆکی ڕەخنەگری ناسراوەی ئەدەبی‌یش لەبارەیەوە دەڵێ: "ئەو کتێبە یەگجار نائاساییە، وەرگێڕە ئینگلیزییەکەی بە بەرهەمێکی "بێ ژانر" ناوی لێ دەبەن و نووسەرەکەی پێی وایە جۆرێک" سوورڕیالیزمی تۆقاو"ـه".

شایانی باسە پێشتر وەرگێڕاوی کوردیی ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" لە لایەن دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە لە ناوەندی غەزولنووسی سلێمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

News ID 31024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha