چیرۆکی کیمیابارانی سەردەشت دوو خەڵاتی نەتەوەیی ئێرانی مسۆگەر کرد

چیرۆکی بوردمانی کیمیایی سەردەشت کە لە فیلمی دارگوێز نمایش کراوە توانی دوو خەڵاتی تایبەتی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجری بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دار گوێز کە توانی ئەمساڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر پێشوازی بینەران بە خۆی تەرخان بکات، لە سەر چیرۆکی تاڵی بوردمانی کیمیایی سەردەشت باس دەکات. لە ئەو فیلمەدا پەیمان مەعادی بە ڕۆڵ گێڕانی باشی خۆی لە گەڵ بەردەنگەکانی پێوەندی دەگرێت. هەر بە بۆنەی ئەو ڕۆڵەوە، پەیمان مەعادی توانی سیمۆرغی بلوورینی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی یەکەمی پیاو لە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بە خۆی تەرخان بکات.

موحەمەد حسێن مەهدەویانیش بۆ دەرهێنەری فیلمی دار گوێز کە بە باشی توانی بابەتی لەبیر کراوی جەنایەتی گەورەی مێژوویی کیمیابارانی سەردەشت بگێڕێتەوە و پیشانی خەڵکی بدات، سیمۆرغی بلوورینی باشترین دەرهێنەری سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر دەست بخات.

News Code 30985

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =