بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ دووشەممە وتی: بورل لە گەڵ ڕۆحانی و زەریف دیدار دەکات
ناوبراو درێژەی دا: جۆزێف بورل ئەمرۆ هاتووەتە ئێران و لە گەڵ زەریف دیداری دەبێت. لە ئەو دیدارە سەبارەت بە بەرجام و پرسە جیاوازە نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ وەزیری دەرەوە، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی مەجلیس گفتوگۆ دەکات.
ئەورووپا بە شرۆڤە و هەوڵەکانی ئێران میکانیزمی پەلەپیتکەی چالاک نەکردەوە
مووسەوی سەبارەت بە سەفەری بورل لە کاتێکدا کە ئەورووپا میکانیزمی چارەسەری کیشەکان لە پرسی بەرجام چالاک کردووەتەوە، زیادی کرد: ئەورووپا هێشتا میکانیزمی پەلەپیتکەی چالاک نەکردووەتەوە. ئەوان دەیانەویست ئەو کارە بکەن بەڵام بە هەوڵ و شرۆڤەکانی ئێران، ئەو کارەیان نەکرد. بەڕێز زەریف نامەیەکی ١٤ پەرەیی بۆ رێزدار بورل نووسی و شرۆڤەکانی لە ئەو بوارەوە دا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە مەرگی ڕەوتی دانەستانەکانی ئاستانە، وتی: لە ڕوانگەی ئێرانەوە تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی سووریا هەر ئەو ڕەوتی ئاستانە بوو کە سێ وڵاتی تورکیا، ڕووسیا و ئێران زەحمەتیان لە بری کێشا.
مووسەوی وتی: پێوەندی بەردەوام لە نێوان بەرپرسانی سێ وڵات هەیە و ئەو ڕەوتە دەستکەوتی سێ وڵات بووە و لە بەرژەوەندی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی نەتەوەی سووریایە.
کێشەی ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی چارەسەر نابێت
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی سەبارەت بە پێشنیاری هیندییەکان بۆ ناوبژیوانی نێوان ئێران و ئەمریکا زیادی کرد: دۆخی ئێران و ئەمریکا دۆخێکی پێچراوە. ئەمریکا لە گەڵ بوون و نەتەوەی ئێران کێشەی هەیە و پێمان وایە بە ناوبژیوان ئەو کێشانە چارەسەر نابن. ئێمە هەوڵەکان لە ئەو بوارەوە بەرز دەنرخێنین بەڵام ئەوان بەرەو لای هەڵسوکەوت و ڕیشەی کێشەکان رێنوێنی دەکەین.
بۆچوونی ئێوە