چکۆلەترین ئۆتۆمبیلی باڵندەی جیهان بەرهەم دێت

ستارتاپێکی ژاپۆنی خەریکی تاقیکاریی ئۆتۆمبیلێکی باڵندە لە گەڵ ئۆپەراتۆرێکی مرۆییەوە و بڕیارە ئەو ئۆتۆمبیلە کە چکۆلەترین لە چەشنی خۆیەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی ئاراستەی بازاڕ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ستارتاپێکی ژاپۆنی بە ناوی SkyDrive تاقیکارییە سەرەتاییەکانی بۆ ئۆتۆمبیلێکی باڵندەیی بە ئۆپەراتۆری مرۆییەوە ئەنجام داوە و هیوادارە لە هاوینی ئەوساڵدا ئەو ئۆتۆمبیلە نماشی گشتی بدات.

گەشتی تاقیکاریی ئۆتۆمبیلەکە لە یەکەیەکی سەر داپۆشراوە لە ناوەندی توێژینەوەیی گەشتی ئەو کۆمپانیایە لە دەرەوەی شاری ناگۆیا ئەنجام دەدرێ و بە گوێرەی رۆژنامەی ئاساهی شیمبۆنی ژاپۆن، سکای درایڤ ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبیلە فرۆکەییەکەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەی فرۆشی بەرتەسک و لە ساڵی ٢٠٢٦ ئامادەی فرۆشی هەمووانی دەکرێت.

ئەندازیارانی پێشووی تویوتا ئەو ستارتاپەیان دامەزراندووە و بڕیارە چکۆلەترین ئۆتۆمبیلی باڵندەی جیهان بەرهەم بێنن.

News Code 30696

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha