دامەزراوەی دکتۆر ڕەحیمی لە کەنەدا کرایەوە

دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی و هاوژینەکەی بە ناوی فەریدە غوڵامی کە لە ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە گیانیان لەدەست دا لە بلیمەتە کوردەکانی دانشتووی کەنەدا بوو. زانکۆی کەنەدا بە مەبەستی ڕێزلێنان لە ئەو بلیمەتەی خەڵکی سەقزە، دامەزراوەیەکی بە ناوی دکتۆر ڕزگار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە چەند بوارەوە زۆر دڵتەزێن بوو سەرەتا بەو هۆیەوە کە لەو ڕووداوەدا نزیک بە ١٨٠ کەس گیانیان لەدەست دا، دووهەم ئەوەی کە ئەو ڕووداوە بە هۆی هەڵەیەکی مرۆڤییەوە ڕووی دا و سێهەمش بواریش کە زۆر جێی داخ بوو ئەوە بوو کە موسافرەکانی ئەو فڕۆکە، کەسانێکی ئاسایی نەبوون و زۆربەیان گەنج و بلیمەت بوون کە کۆچیان کردبوو و دانیشتن لە کەنەدایان بۆ خۆیان هەڵبژاردبوو. یەکێک لە ئەو کەسە بلیمەتانە دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی هەڵکەوتەوی سەقزی بوو کە لە گەڵ هاوژینەکەی ئەندازیار فەریدە غوڵامی کە ئەوش یەکێکی تر لە بلیمەتە کوردەکان بوو و منداڵە بچووکەکەیان لە ئەو ڕووداوە شەهید بوون.

ڕزگار ڕەحیمی ٣٨ ساڵی بوو و خوێندکاری دکتۆرای ئەلکترۆنیکی کەکەندا و مامۆستای زانکۆی گرووپی تەکنۆلۆژیا و ئەندازیاری لە کالجی " Centennial" بوو. مامۆستاکانی هەر لە منداڵییەوە ڕزگاریان ناسی کە ئەوە منداڵێکی ئاسایی نییە و هەر ئاخری دەبێتە کەسێکی بلیمەت و لە ئاکامدا ئەو بە وەرگرتنی پلەی ١٤٢ لە کونکووری سەرتاسەری ساڵی ٧٩ و چوونی بۆ زانکۆی زانست و پیشە، قسە و بیری مامۆستاکانی پشت ڕاست کردەوە. کارناسیی لە بواری کارەبا تێپەڕاند و کارناسی باڵاشی لە بواری موخابرات وەرگرت. لە ماوەی خوێندنی وتاری زانستی زۆری لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ئەورووپا چاپ کرا و هەر بۆیە وەکوو باوی زانستگا بەناوبانگ و پلە بەرزەکان بلیمەت بوونی ئەو سەلمێندرا و داخوازی فراوان لە لایەن زانستگا بەناوبانگەکانئ جیهانەوە بۆ درێژەدان بە خوێندن لە پلەی دکتۆرای وەرگرت و لە کۆتاییدا ڕزگار بانگهێشتی زانکۆی تۆرێنتۆی کەنەدا قبووڵ دەکات و دەبێتە دانیشتووی ئەو وڵاتە. فەریدەی غوڵامی هاوژینیشی ٣٨ ساڵ تەمەن بوو و خەڵکی ئیسلام ئابادی کرماشان. ئەویش یەکێکی تر لە بلیمەتەکانی کوردە کە لە ئەو ڕووداوە بووە قوربانی. بە وەدەست هێنانی پلەی ١٤ ناوچە لە بواری ئەندازیاری داڕشتنی پیشەیی لە زانکۆی زانست و پیشەی تاران قبووڵ کرا و پاش پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە گەڵ ڕزگار ڕەحیمی لە پلەی کارناسی باڵا لە بواری داڕشتنی پیشەیی لە شاری تۆرێنتۆ وەرگیرا و  لە ڕیزی خوێندکارە پلە بەرزەکان لە ئەو بوارە و زانستگاش بوو. لەوێش لە بواری داڕشتنی دێکۆراسیۆنی خانوو خەریکی چالاکی بوو.

ئێستا پاش شەهید بوونی دکتۆر ڕزگار ڕەحیمی، زانستگای کەنەدا بۆ رێزلێنان لە خزمەت و هەوڵەکانی ئەو پیاوە گەورە کوردە لە درێژەی زانست، دامەزراوەیەکی بەناوی بنیاتی " دکتۆر ڕزگا" بە ئامانجی پاڵپشتی دارایی لە خوێندکارە تازە ئێرانییەکان کە لە کەنەدا خەریکی خوێند دەبن، کردووەتەوە. یادی بەرز و پیرۆز.

News Code 30552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =