AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٥ ١٥:٥٩

مەسرور بارزانی:

شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە

شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە

 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازیی بەریتانیا لە هەولێر کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ چوارشەممە   مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادە بوون و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لەو دیدارەدا جەخت لە هێور کردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکان بە رێگای دیالۆگ کرایەوە.

هەروەها ئاماژە بەوە درا کە شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاری کردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

News ID 30542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha