AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢٣ ٢٢:٢٧

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران:

دامودەزگا دەوڵەتی و مەدەنییەکان بڕۆن بۆ یارمەتی لافاو لێدراوەکان

دامودەزگا دەوڵەتی و مەدەنییەکان بڕۆن بۆ یارمەتی لافاو لێدراوەکان

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد: بە زووترین کات و بە ڕێژەیەکی زیاتر دامودەزگا دەوڵەتی و مەدەنییەکان بڕۆن بۆ یارمەتیدانی لافاو لێدراوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دوای هەستامی لافاو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە پەیامێکدا جەختیان کرد: دامودەزگا دەوڵەتی و مەدەنییەکان زیاتر بەدەم خەڵکەوه بچن.

لەو پەیامەدا هاتووە بە هۆی بارانی بەخۆڕ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هەندێ ناوچەی تر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات ئاو کێشەی دروست کردووە و خەساری ماڵوێران کەری داوە لە خەڵک, بۆیە پێویستە لە پاڵ ئەو خزمەتگوزاریەی تا ئێستا کراوە دامودەزگا دەوڵەتییەکان و خەڵکیش زیاتر یارمەتی ئەو خەڵکە ئازیزە بدەن تا بەر بە خەساری گەورەتر بگیردرێت.

News ID 30513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha