بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیووز، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە نوێترین ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی خۆیاندا توانییان گەورەترین توونێلی پڕ لە تەقەمەنی داعش لە دوورگەی ئەلحەزەری باشووری ڕۆژاوای مووسڵ بدۆزنەوە و بیتەقننەوە.
ئەم توونێلە ۳ هەزار ئامێری پێویست بۆ بۆمب دروست کردن و ۱۰۰ پارچە نارنجۆک و ۱۳ پشتێوێنی تەقەمەنی و ۳۰ مووشەکی تێدا بووە.
بۆچوونی ئێوە