بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد وتی: دەسخۆشی و پیرۆزبایی بە برا ئازیزەکانم لە سوپای پاسداران دەکەم ئەوان هەر ئەو جۆرەی کە لە شانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە، کردەوەیان نواند.
وەزیری دەرەوە جەختی کرد: وەڵامی کۆماری ئیسلامی هەر ئەو جۆرەی کە باسی لە سەر کرابوو، وەڵامێک دیار و بەجێ دەبێت. ئاڵبەت هیچ شتێک شتێک لە گەڵ شەهادەتی سەردار سولەیمان هاوسەنگی ناکات.
ناوبراو وتیشی : هیچ پیلانێکیان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا نییە.
زەریف ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەبوایە کاردانەوەی سەربازیی هەبوایە بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نییە، کۆتایی کارەکە لە ڕاستیدا دەرکردنی ئەمریکا کە ناوچەکەیە کە تەنیا پێویستی بە هەوڵی سەربازی نییە.
Your Comment