بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەستپیکی کۆبوونەوەی " مەکۆی گفتوگۆی تاران؛ بیست و سێهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی کەنداوی فارس" کە ئەمڕۆ سێ شەمە لە ناوەندی توێژینەوەی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو، وتی: کۆتایی هاتنی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا دەستیپێکردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئەمریکا بەتیرۆر کردنی فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئێران، دەرگای ڕێگاگەلێکی کردەوە کە دێر یان زوو یەخەی خۆی لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژاوای جیهان دەگرێتەوە.
زەریف ڕایگەیاند: ئەمریکا جارێکی دیکە بە هەموانی سەلماند کە هیچ بەڵێنێکی نییە و ڕێز لە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی ناگرێت. ئەمە هەمان ڕوانگەی سەرلێشواوە و دژە مافی نێودەوڵەتی ئەمریکایە کە بێ شەرمانە هەڕەشە لە میراتی فەرهەنگی ئێران دەکات کە میراتێکی هاوبەشی شارستانیەت و فەرهەنگی مرۆڤیە.
ڕاشیگەیاند: سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی " بانگەوازی" سەربەخۆیی خوازی ناوچەیەک بوو کە چەندین دەیە بە بۆنەی شەهوەتی بێ کۆتایی حاکمانی زەڕ و زۆری نێودەوڵەتی و هاوپەیمانە گەمژە و دەرفەت خوازەکانی لە ناوچەکە تووشی دۆخێکی سەخت و دژوار بووە.
زەریف وتی: ئەوەی کە ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانبار لە بەغدا ڕوویدا، نەک تەنیا هێرش بۆ سەر سەروەری نیشتیمانی عێراق و تیرۆری دڕندانە و ترسەنۆکانی سەردار سولەیمانی بوو، بەڵکوو کردنە ئامانجی یەکێک لە سەرەکیترین دابین کارەکانی ئاسایش لەو ناوچەیە بوو کە ئەلقاعیدە و داعش و بەرەی نوسرە و گرووپە تیرۆریستەکانی سەر بە ئەمریکا پیلانی جۆراوجۆریان تێدا دەڕەخساند و کەسانی وەک سەردار سولەیمانیان بە گەورەترین دوژمنی خۆیان دەزانی.
Your Comment