هەموو جیهان ئەبێ تیرۆری سەردار سولەیمانی ئیدانە بکات

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس وتی: هەموو جیهان ئەبێ تیرۆری سەردار سەلەیمانی لە لایەن ئەمریکای جەنایەتکارەوە ئیدانە بکەن و بکەرەکانی سزا بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی سەردار شەهید قاسم سولەیمانی وتی: ئیمە لە فەلەستین، ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانەوە هاتووین تا شەهید بوونی سەردار سولەیمانی بە ڕێبەر و بنماڵەی شەهید سولەیمانی و و نەتەوەی ئێران سەرەخۆشی بڵێین.

ئیسماعیل هەنیە وتی: من ڕایدەگەیێنم کە پڕۆژەی بەرخۆدان لە فەلەستین هێشتا دەرێژەی دەبێت و لاواز نابێتەوە و ناکشێتەوە و ئەم تیرۆر و شەهید کردنانە، هێز و ورە و پێداگریمان لە سەر بیرەکەمان پتەوتر دەکاتەوە و ئێمە ئەو ڕێگایە تا ئازاد بوونی قودس و فەلەستین و ئازادی تەواوی ناوچەکە درێژە دەدەین.

ناوبراو وتیشی: فەرماندە شەهید سولەیمانی هەموو ژیانی خۆیی لە پاڵپشتی لە فەلەستین دانا و لە سەرووی فەرماندەیی هێزی قودسی سوپا بوو و ئەو ئێستا شەهیدی قودسە و هەموو جیهان ئەبێ تیرۆر کردنی بە دەست ئەمریکای جەنایەتکار ئیدانە بکات.

News Code 30303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =