نامەی ئایەتوڵا سیستانی بۆ ڕێبەری ئێران

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رگیز ڕۆڵی سەردار قاسم سوله‌یمانی له‌شه‌ڕی دژبه‌داعش له‌بیر ناكه‌ین".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌په‌یامیكدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بنەماڵەی سەرداری شەهید قاسم سوله‌یمانی سەرەخۆشی لێیان کرد.

ئایەتوڵا سیستانی ڕایگەیاند :  "به‌خه‌م و به‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سەردار قاسم سوله‌یمانی-مان پێگه‌یشت،  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین".

ڕاشیگەیاند: سوله‌یمانی ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌عێراق هه‌بوو، هه‌رگیز ئه‌و رۆڵه‌ی و ئازارو سەختییەكانی له‌بیر ناكه‌ین.

News Code 30291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =