بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوزەی هونەری کوردستان بە بۆنەی شەهید کرانی سەدار حاج قاسم سولەیمانی پرۆگرامگەلێکی هونەریی لەو پارێزگایە بە تایبەت لە شارەکانی سنە و بیجار بەڕیوە برد.
نمایش دانی فیلمی ٢٣ کەس لە دەرهێنانی مەهدی جەعفەری لە پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە و سینەما ئازادی بیجار بە خۆڕایی، بەڕێوەچوونی وۆرک شۆپی کارتۆن و کاریکاتێڕ لە هۆڵی ئەندیشەی پەردیسی سینەما بەهمەن، وۆرک شۆپ و کارگەی بەرهەم هێنانی هونەری بە بەشداریی شێوەکارانی بیجاری بە بابەتی مامۆستای بەرخۆدان سەرداری شەهید سولەیمانی لە سینەما ئازادی بیجار، شەوە شێعری شهیدی زیندوو لە بیجار و ئامادەکردنی بەرهەمگەلی شانۆیی بە مژاری ئەو شەهیدە بەرزە بەشێکن لەو پرۆگرامه هونەریانەی کە ئەوڕۆ و بەیانی لە لایەن حەوزە هونەری کوردستان بەڕێوەچوو و بەڕێوە دەچێت.
Your Comment