بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕێوڕەسمی ماتەمینی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی سبەینێ یەکشەممە بەرواری 15ی بەفرانبار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
شووشتەری وتی: لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تاکوو چواری پاش نیوەڕۆ لە بینای سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ شەهید سولەیمانی دەگیردرێت.
ئەمڕۆ تەرمی شەهید قاسم سولەیمانی لە کازمەین بەڕێکرا و سبەینێ لە مەشهەد و دوو شەممە لە تاران و ڕۆژی سێ شەممە لە کرمان پرسە بۆ سه رداری شەهید قاسم سولەیمانی دادەنرێت .
تەرمی سەردار لە کرمان بە خاک دەسپێردرێت.
Your Comment