کتێبی تەمسیل لە شێعری کوردی لە شاری سنە ڕوونوێنی کرا

لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی دووشەمانە لە گەڵ کتێب لە شاری سنە، کتێبی "تەمسیل لە شێعری کوردی" لە نووسینی بێهرووز خەیرییە کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی زنجیرە دانیشتنەکانی دووشەمانە لە گەڵ کتێب کە لە ٢ی بەفرانباری ئەوساڵەوە بە ئامانجی ناساندنی کتێبگەلی تازە بڵاوبۆوەی نووسەرانی پارێزگای کوردستان دەستی پێ کردووە، ئەوڕۆ (دووشەممە ٩ی بەفرانبار) کتێبی "تەمسیل لە شێعری کوردی" لە نووسینی بێهرووز خەیرییە لە هۆڵی کتێبەخانەگەلی گشتیی پارێزگای کوردستان ڕوونوێنی کرا.

لەو دانیشتنەدا بێهرووز خەیرییە سەبارەت بە کتێبەکەی وتی: "تەمسیل لە شێعری کوردی" لەباری داڕشتەوە لە سێ بەشی تەمسیلی ئاژەڵان، ئێگزێمپلۆم و پارابێل پێکهاتووە و لەباری ناوەڕۆکە ئەو کتێبە پێنج بەشی تەمسیلی سادەی ئەخلاقی، سیاسی – مێژوویی، ئەندێشە، ڕەمزی و خولیایی لە خۆ دەگرێت.

وتیشی: دەقی ئەم کتێبە بە زمانی فارسییە و ئەوەش بەو هۆیەیە کە کۆمەڵگای بەردەنگێکی زیاتر بپێکێت و بۆ کەسانێک کە زمانی کوردی نازانن هەلی ناسین و ئاشنابوون بە ئەدەبی کوردیان بۆ بڕەخسێت.

خەیرییە ئاماژەی بەوەش دا کە کتێبەکەی لە لایەن بڵاڤگەی فەرهەنگی مەکتووبی تاران چاپ و بڵاو کراوە و ئەوە چوارەمین بەرهەمی نووسەرە کە لەو بڵاڤگەیە ئاراستە دەکرێت.

شایانی باسە، بڕیارە لە دانیشتنی دووشەممەی داهاتوو (١٦ی بەفرانبار) کتێبی "ئەو قوتابخانانەی فێر دەبن" لە نووسینی پیتێر سینگێر بە وەرگێڕانی هووشەنگ عێزەتی ئەمینی لە لایەن دوکتۆر مەجید شاە ئووەیسی ئەندامی شۆڕای ئیسلامی شاری سنە، شرۆڤە دەکرێت.

News Code 30104

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha