بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، موختار مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق تەنیا ٦ مانگ لە سەر ئەو پۆستە دەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: پاش ئەو ماوە، هەڵبژاردنی پێش وەخت بەڕێوە دەچێت، کەواتە نیگەرانی لە ئەو بارەوە بوونی نابێت.
مووسەوی وتیشی: هەڵبژاردنی پێش وەخت لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە کۆمیساریای هەڵبژاردن دیاریی بکات. ئەو بابەتە پاش ڕێککەوتن لە سەر سەرۆک وەزیرانی نوێ ئەنجام دەبێت.
ناوبراو جەختی کرد: تەواوی لایەنە سیاسییەکان لە سەر وەڵام بە داواکارییەکانی نەتەوەی عێراق یەکگرتوون، کەواتە ئەبێ کەسێک کە لە لایەن خەڵکەوە زیاتر قبووڵ کراوە، هەڵببژێردرێت.
Your Comment