AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢ ١٢:١٠

لە هەولێر بەڕێوە چوو؛

دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە گەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو

دیداری سەرکونسوڵی ئێران لە گەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتوو

لە دیداری نێوان سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتییەکگرتووی ئیسلامی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئەو پارتە گفتوگۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، لە بەڕێوە چوونی دیداری دوو قۆڵی نێوان نەسروڵڵا ڕشنودی سەرکونسوڵی ئێران لە گەڵ موحەمەد هاودیانی بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لێژنەی هاوڕێی هەواڵی دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان لە ئەو دیدارە دوو لایەنەکە لە سەر گۆرانکارییەکانی ناوچەکە قسەیان کرد و هاودیانی بە ئاماژە بە رەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە سەر پێداویستی تۆکمە کردنەوەی مەعنەویت و ئەخلاق لە ناوچەکە جەختی کرد و ڕەوتی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی داهاتووی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی شی کردەوە.

ڕشنودیش بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای گۆڕانکارییەکان، داوای بەکارهێنانی هەموو بەستێنەکان بۆ خزمەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد.

News ID 29994

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha