مادەی هۆشبەر و خەساری کۆمەڵایەتی، نیگەرانیی سەرەکی ئێمەیە

پارێزگاری کوردستان وتی: مادەی هۆشبەر و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، ئەبێ بەردەوام نیگەرانی هەموومان بێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا دوێنێ یەکی بەفرانبار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرەنگار بوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی پارێزگا، وتی: لە پرسی بەرەنگار بوونەوەی کێشەی خووگری ئەبێ جیدی و هەستیار بین و لەبیری نەکەین کە ئێمە بەرپرسین و بەرپرسایەتی کەسانێک کە لە ئەم کۆمەلگا ژیان دەکەن لە ئەستۆی ئێمەیە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەبێ هەوڵ بدەین ئەم شێوە کۆبوونەوەگەلە ڕواڵەتی نەبێت، وتی: ئەگەر ڕێکارێکمان بۆ یارمەتی و پاڵپشتی لە تووش بووان بە مادەی هۆشبەر هەیە ئەبێ باسی لە سەر بکەین و ئەگەر کارێک لە دەستمان دێت و ئەنجامی نەدەین خەیانەتمان کردووە.

پارێزگاری کوردستان، گەنجانی سەرمایەی وڵات وەسف کرد و وتی: هەموومان لە بەرانبەر کۆمەڵگا و پێشگیری لە خەسارێک کە دەتوانێت مەترسی بێت لە سەر بەرەی گەنج، ئەرکێکمان لە سەرە کە ئەبێ بە شێوەی جیدی کاری بۆ بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا لە سەر ئەو باسانە کە دەتوانێت لە پێشگیری و بەرەنگار بوونەوەی خووگری کاریگەر بێت، قسەی کرد و وتی:دروست کردنی فیلم و بەرهەمی هونەری لە پێوەندی لە گەل خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن پەروەردە و بارهێنان و ناوەندی دەنگ و ڕەنگەوە و کردنەوەی شوێنی وەرزشی بە بێ بەرانبەر، دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی هەبێت.

News Code 29993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =