هۆشی دەستکرد پێش بە پیربوون دەگرێت

مرۆڤەکان هەر لە کۆنەوە خەونی گەنج مانەوە و پیر نەبوونیان دیوە و توێژەران هیوادارن ئەوجار بە کەڵک وەرگرتن لە هۆشی دەستکرد هەنگاوێکی کارا هەڵگرن لەو بوارەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یاهوونیووز، توێژەران دەڵێن بە کەڵك وەرگرتن لە دەسکەوتەکانی هۆشی زیرەک دەتوانن ڕەوتی پیربوون بوەستێنن، یان لامی کەم وەدوای بخەن.

توێژەرانی ئەمریکی کە لەو پڕۆژەدا ئیش دەکەن، لایان وایە بە کەڵک وەرگرتن لە هۆشی زیرەک و دەسکرد دەتوانن دەرمانێکی وردبینانەتر بەرهەم بهێنن کە خێرایی دەبەخشێت بە ڕەوتی چابوونەوەی مرۆڤ. هەروەها ئەلگۆریتمگەلی هۆشی زیرەک بۆ لێکدانەوەی خێرای نەخۆشییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن دەبن و بەو پێیە ڕێژەی مەرگ لە ناو مرۆڤەکان کەمتر دەبێت.

ڕێکخراوی توێژینەوەی بەساڵاچوویی لە نیۆیۆرک کە لەو بوارەدا هەوڵ دەدا، لە تەرخاندانی بوودجەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ توێژینەوەی هۆشی زیرەک لە ماوەیەکی زەمانی ٥ ساڵەدا هەواڵی دا و یەکێک لە دەسکەوتەکانی ئەو توێژینەوەیە بەرهەم هێنانی دەرمانی هەرزان بایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیرییە.

ئەو دەرمانە خاوەن لێهاتوویی خاوکردنەوەی خێرایی پیربوونی خانەکانی لەشی مرۆڤە و کەم بوونەوەی خێرایی پیربوونی خانەکانی لەشیش دەبێتە هۆی پێشگری لە سەرهەڵدانی هەندێ نەخۆشیی هاوپەیوەند بە پیریی وەک شێرپەنجەکان، ئەڵزایمێر، نەخۆشینی دڵ و هەتد.

News Code 29986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =