بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێواره‌ی یەکشەمە ۲۴ی سەرماوەز له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسولی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا هەر دوو لایەن دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتە سەر ئیرادەی هەولێر بۆ تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییە هەمە لایەنەکانی نێوان تاران و هەولێر و بە پەیوەندیەکی گرینگ لە ئاستی ناوچەکە ناوی لێبردووە.
Your Comment