بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد:"شەڕی نێوان پەکەکە وتورکیا لە حەفتانیندا بەردەوامە، لە هێرشێکی هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ۱۳ی کانونی یەکەمی ئهمساڵ ۸ سەرباز کوژران و ۲ سەربازیش برینداربوون".
باسی لهوهشكردووه کە لە خواکورکیشدا لە ڕۆژی ۱۴ی کانونی یەکەمدا شەڕ و پێکادان دروست بووە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی هێزەکانی تورکیا نازانرێت.
هەپەگە روونیكردووهتهوه کە "هەر لەو ناوچەیە شەڕێکی دیکەیان لە گەڵ تورکیا کردووە کە ۳ سەرباز کوژران .
هەپەگە هیچ ئاماژەیەکی نەداوە کە هیزەکانی خۆیان کوژراو و برینداریان هەیە یان نە.
بۆچوونی ئێوە