چواردەیەمین کۆبوونەوەی ئاستانە دەستیپێکرد/ دیداری نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا

چواردەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاتانە سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی سووریا، لە ئەمرۆ سێشەممەوە لە قەزاقستان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، چواردەیەمین خولی دانوستانەکانی ئاستانە کە لە شاری نور سوڵتانی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێت دوو ڕۆژەیە و بە دیداری نوێنەرانی ئێران و ڕووسیا لە پشت دەرکە داخراوەکان دەستی پێکردووە.

سەرپەرشتی لێژنەی ڕووسی لە ئەو دانوستانە لە ئەستۆی ئەلکساندر لاورنتینۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری سووریا و سێرگەی وارشینین جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیایە.

عەلی عەسغەر خاجی ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرپەرشتی لێژنە ئێرانییەکەی لە ئەستۆیە.

لە چواردەیەمین خولی ئەو دانوستانە کە لە ژێر ناوی دانوستانی ئاستانە ئەنجام دەبێت، جگە لە نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا، دەولەت و دژبەرانی سووریا، نوێنەرگەلێک لە وڵاتانی عێراق، لوبنان و ئۆردۆنیش بەشدارن.

شیاوی باسە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئەم خولە لە دانوستانەکان بەشداری هەیە.

News Code 29786

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =