ئەگەری بەڕێوە چوونی ئینستێکس هەیە/ لە بەڵێنەکانی ئەورووپا ڕازی نین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە ئاستی بەڵێنەکانی یەکێتی ئەورووپا لە بەڕێوە چوونی بەرجام ڕازی نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەشداری لە هەشتەمین کۆنفڕانسی دڵی ئاسیا سەردانی تورکیای کرد، لەکاتی چوونی بۆ ئەستەنبۆڵ وتی: ئێمە لە ئاستی بەڵێنەکانی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامی لە بەڕێوە بردنی بەرجام ڕازی نین. ئەو پرسە لە کۆبوونەوەیەکدا بە شێوەی ڕوون هەم لە لایەن ئێرانەوە و هەم لە لایەن دوو وڵاتی نائەورووپی ئەندامی بەرجام واتا ڕووسیا و چینەوە بە ڕوونی و بە هەماهەنگیەکی سەرەنج ڕاکێشەوە هاتە ئاراوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەروەها سەبارەت بە زەروورەتی بەڕێوە چوونی ڕاستەقینەی بەڵێنە بەرجامییەکان لە لایەن کەسانی ترەوە و ئەو پرسە کە ئێران بەردەوام ئەو ئامادەییەی هەبووە کە لە ئەگەری بەڕێوە چوونی بەڵێنەکانی ئەوان، هەوڵەکانی خۆی لە سەر مادەی ٣٦ ڕابگرێت، لە ئەو کۆبوونەوە هاتە ئاراوە.

وەزیری دەرەوە تەڤل بوونی ٦ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپی بە ئینستێکسی هەوڵێکی ئەرێنی وەسف کرد و وتی: ئەوەی کە پێویستە کە ئێمە بیبینین، کردەیی کردنەوەی ئینستکسە. ئەگەری ئەوەی کە میکانیزمی ئینستێکس بە واژۆی ڕێککەوتننامە لە نێوان لایەنی ئێران و لایەنی ئەورووپی بەڕێوە بچێت، لە داهاتوو هەیە.

زەریف هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی دڵی ئاسیا زیادی کرد: ئەو کۆنفڕانسە کە بە هەماهەنگی ئەستەنبۆڵیش ناسراوە بۆ هەماهەنگی هاوکارییە ناوچەییەکان لە گەڵ ئەفغانستان بە مەبەستی دروست کردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ئەفغانستان و هەروەها گەشەی هەمە لایەنە پێک هاتووە.

ناوبراو وتیشی: وڵاتانی جیاواز بەرپرسایەتی جیاوازیان لە ئەستۆ بوو و بەرپرسایەتی کۆماری ئیسلامی پرسی پەروەردە لە ئەفغانستان بووە.

زەریف زیادی کرد: لە ئێستادا دۆخی ئەفغانستان بە پێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەروەها گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە دانوستان ئاشتی، دۆخێکی تایبەتە و پێویستە وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی وڵاتگەلێک کە دراوسێی ئەفغانستانن ڕۆڵی چالاکتریان لە ڕەوتی ئاشتی و ئاوەدان کردنەوەی ئەو وڵاتە هەبێت.

زەریف جەختی کرد: ئەو کۆبوونەوە هەلێکی باش بۆ وڵاتانی جیاوازە تا لە بوارگەلێک کە دەتوانن یارمەتیدەری ئەفغانستان بن و لە درێژەی ڕەوتی ئاشتی لە ئەو وڵاتە باس و گفتوگۆ بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێوەندی تایبەتی ئێران لە گەڵ دراوسێکانی وتی: لە سەرەتای بەرپرسایەتیی لە وەزارەتی دەرەوە، زیاترین ڕێژەی سەفەرەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ لەوانە ڕووسیا و تورکیا بووە.

News Code 29765

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =