مێشکی زانایان لە جەمسەری باشوور چکۆلە دەبێتەوە

توێژینەوەیەک نیشان دەدا کە مێشکی ٩ توێژەر پاش مانەوەی ١٤ مانگە لە بنکەیەک لە جەمسەری باشوور چکۆلەتر بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوت کە گرووپێکی لە توێژەران کە ١٤ مانگ لە جەمسەری باشوور بوونە بە مێشکێکی چکۆلەترەوە گەڕاونەتەوە.

لەم توێژینەوە کە بە هاوبەشی لە لایەن زانکۆکانی ئەڵمانیا و زانکۆی پێنسێلڤانیای ئەمریکاوە ئەنجام دراوە نیشان دەدات کە ئەگەر بەشگەلێکی مێشک بێ کەڵک بمێنێتەوە، وردە وردە لە ناو دەچێت.

لەو سەفەرەدا ٨ زانا لە گەڵ چێش لێنەرێک بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە وێستگەی Neumayer Station III لە جەمسەری باشوور لە شوێنێکی داپۆشراوە لە بەفر، نیشتەجێ بوونە و لەو ماوەیەدا تاقە مەودای بینین و دوورنواڕییان بەفر و سپیایی چۆڵ و بۆشی جەمسەری باشوور بووە و مانەوە لە شوێنێکی چکۆلە بە ژیانی ئاسایی و ڕووتین لە ماوەیەکی زیاتر لە یەک ساڵ، زەختی خستۆتە سەر بیر و زەینی ئەو زانایانە.

سکەنی MRIی پێش و پاش ئەو سەفەرە توێژینەوەییە نیشان دەدات لەو ماوەیەدا بەشگەلێک لە مێشک به ناوی dentate gyrus کە شوێنی لێکدانەوە و خەزێنەی زانیاریگەلی هەستییە و پەیوەستە بە هەست و فێربوون لە سەدا ١٠ و بەشگەلی هاوپەیوەند بە  یادەوەریی مێشک لە سەدا ٥ چکۆلەتر بووە.

ئەلەکساندێر ئەستان توێژەری باڵای ئەو پڕۆژەیە لەوبارەیەوە دەڵێت: چاو بڕینە سەر سارایەکی سپیی بێ کۆتایی، سەرەتا ڕاچڵەکێنەرە، بەڵام وردە وردە دووپاتە دەبێ و کار لە مێشک دەکات.

زانایان لە ڕووی ئەو توێژینەوەیە بەو ئەنجامە گەیشتوون کە پێدەچێ هۆشی هەستیاری توێژەرانی دانیشتووی جەمسەری باشوور کەم بووبێت و توانایان بۆ پەیوەندی گرتن لە گەڵ یەکتری دابەزیبێت.

News Code 29733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =