یەک ملیۆن ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

بەرپرسانی سووریا لە گەڕانەوەی نزیک بە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری بۆ ماڵی خۆیان، کە بەشێکی زۆریان لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە، هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، حسێن مەخلووف وەزیری ناوخۆ و ژینگەی سووریا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئاوارە سوورییەکان کە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان دەگاتە یەک ملیۆن کەس.

ناوبراو زیادی کرد: زۆربەی ئاوارەکان کە گەڕاونەتەوە بۆ وڵات لە لوبنانەوە بووە. گەڕانەوەی یەک ملیۆن سووری بۆ وڵات تەواوکەری سەرکەوتنە کە سوپای سووریا بە سەر تیرۆریزم بەدەستی هێناوە. هەر هاووڵاتیەکی سووری کە دەگەرێتەوە بۆ وڵات لە لایەن ئەو وەزارەتخانەوە پێشوازیی لێدەکرێت و ئەو بنکانە لە خزمەتی سوورییەکانن و پێداویستییەکانیان دابین دەکەن.

ئەو سەرچاوە وتیشی: چالاکییەکی بەرچاو لە ڕێڕەەوە سنوورییەکان هەیە. زیاتر لە ١٤٠٠ ئاوارەی سووری لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

News Code 29690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =