کۆپاپۆرشکێنی دەماوەند بە مووشەکی ئەستوونی تەیار دەکرێت

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە دابەستنی سیلۆگەلی ھاویشتنی ئەستوونیی مووشەکی لە سەر کۆپاپۆڕشکێنی دەماوەند هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار حسێن خانزادی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش ئەوڕۆ (شەممە) لە پەراویزی سەردانی پیشانگای توانست و دەسکەوتەکانی ئەو هێزە، بە ئاماژە بە مانۆڕی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین وتی: ئەم مانۆڕە لە مانگی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی فەرماندەگەلی هێزی دەریایی سێ وڵات گەڵاڵە و پلانی بۆ دارێژراوە و مانگی داهاتوو بەهێزەوە لە ئاوەکانی ئەقیانووسی هێند بەڕێوە دەچێت.  

وتیشی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو مانۆرە گەیشتن بە ئاسایشی بە کۆمەڵ و یارمەتیدانی تۆکمەی ئاسایشی ناوچەی باکووریی ئەقیانووسی هیندە.

فەرماندەی نداجا هەروەها سەبارەت بە دواهەلومەرجی کۆپاپۆرشکێنی دەماوەند وێرای ئاماژە بە پەیوەست‌بوونی ئەو کۆپاپۆرشکێنە بە هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی ئەمساڵی هەتاوییدا، ڕایگەیاند: دەماوەند تا ئێستا تاقیکاریی هاوسەنگی و خۆڕاگریی لە سەر ئەنجام دراوە و خەریکی دابەستنی جیهازتەکانین.

ئەمیر خانزادی بە ئاماژە بە هەڵمەتی بووژانەوەی دەماوەند لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، ڕوونی کردەوە: ئەم کۆپاپۆرشکێنە کە لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو بەرهەم هاتووە، ئێستا بۆ دوو ساڵ دەچێت ئامادەبووە و لەم ماوەیە هەوڵ دراوە توانستی سەرئاویی بە پێی سیستەمی ڕاکێشیی کەم بکرێتەوە، واتە بتوانێ لە ئاوە کەم قووڵاییەکانیشدا هاتوچۆ بکات.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە دابەستنی سیلۆگەلی ھاویشتنی ئەستوونیی مووشەکی لە سەر ئەو کۆپاپۆڕشکێنە کرد و ڕاشیگەیاند: ئەو مووشەکە دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی زیاتری هیزی دەریایی لە ژێرئاودا و دەتوانێ هەموو ئامانجەکانی دوژمن لە رێگەی دوورەوە بپێکێت.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش باسی لە ڕەوانەی کردنی گرووپە پاپۆرییەکانی ئەرتەشی ئێران بۆ کەنداوی مەکزیک کرد و وتی: دەریاگەلی ئازاد هی هەموو گەلانی جیهانە و هەر وڵاتێک دەتوانێ لەو جۆرە دەریایانەدا ئامادە بێت و ئێمە ئەو هەلەمان قۆستۆتەوە و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانمان لەوێدا شەکاندۆتەوە و لەوبارەیەوە هیچ تەنگەژەیەک بۆ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وێنا ناکرێت.

جەختیشی کرد: لە هەر بەندەرێکدا کە وڵاتانی هاوڕێمان داوای سەردان و ئامادەبوونمان لێ بکەن، بێ گومان لەوێ لەنگەر دەخەین و هیچ بۆمان گرینگ نییە کە ئەو بەندەرە لە کەنداوی مەکزیکە یان فەنلاند یان لە هەر جێیەکی دیکەی ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.

News Code 29589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha