جووڵەی سەربازانی بریتانیا لە دەیرەزوور

سەرچاوەکانی هەواڵ لە جووڵەی سەربازانی بریتانیایی لە دەیرەزووری سووریا و هەروەها ئامادە بوونی تیرۆریستە ئەمریکییەکان لە دەڤەری کێڵەی نەوتیەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئەخباریە، سوپای سووریا درێژە دەداتە جێگیر بوون لە دەڤەری باکووری حەسەکە و یەکینەکانی سوپای سووریا لە گوندەکانی الکوزیلە، ام الخیر و تل اللبن لە دەڤەری تل تەمر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیر بوون.

سەرچاوە سووریاییەکان ڕاپۆرتیان دا: چڕ بوونەوەی جێگیر بوونی سوپای سووریا لە ئەو سێ گوندە هەڵکەوتوو لە ڕێگای نێودەوڵەتی حەسەکە-حەلەب لە دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە لە نێوان ئەوان و دەڤەری تل تەمر بۆ ماوەیەک نزیک بە ١٢ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوا ڕۆڵی گرینگی هەیە.

ئەو سەرچاوانە هەروەها لە تێکشکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزە تورکیاییەکان لە گوندی جامو لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ هەواڵیان دا.

هەواڵێکی تر لە سووریا ئەوەی کە هەواڵنێری ئاڕ تی لە سووریا ڕاپۆرتی دا: یەکینەیەک لە هێزە بریتانیاییەکان لە بنکەی قسرک لە باکووری تل تەمر لە دەڤەری حەسەرکە بەورە گۆڕەپانی نەوتی ئومەر لە پارێزگای دەیرەزوور چوون. سەربازانی بریتانیایی لە ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم ٤ بۆ گەیشتن بە ئەو گۆڕەپانە نەوتییە چوون.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکی پاش چوونە دەرەوە لە شوێنەکانی خۆیان لە دەڤەری باکووری ڕەقە و ڕۆژاوای حەسەکە لە ناوچەی رمیلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە لە نزیکی گۆڕەپانە نەوتییەکان جێگیر بوون.

News Code 29577

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =