AP ١٣٩٨ سەرماوەز ٦ ١٠:٣٥

۹۰۰ کۆگای بازرگانی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا سووتاون

۹۰۰ کۆگای بازرگانی لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا سووتاون

ژووری بازرگانی بەغدا ئاشكرای دەكات، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە ناو شاری بەغدای پایتەختی عێراق زیاتر لە ۹۰۰ كۆگا سووتاون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژووری بازرگانی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر لە ۹۰۰ كۆگا سووتاون و بەسەدان ملیۆن دۆلاریش زیان بەر بازرگانەكان گەیشتووە.
ژووری بازرگانی بەغدا ئاماژەی بەوەدا، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەمەی لەگەڵ محەمەد عەتا پارێزگاری بەغدا ڕێككەوتوون كە شانەی هەماهەنگی هەڵوێستەكان پێكبهێنن بە ئامانجی پاراستنی ئابووری عێراق و ئاستێك بۆ سووتاندنی بارەگا و بیناكان لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دابنرێت.
 

News ID 29545

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha