پۆلیسی ئەمریکا سەگی ڕۆبۆتی بە کار دێنێت

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ پۆلیسی ویلایەتی ماساچۆسێت بۆ ماوەی چەند مانگ سەگی ڕۆبۆتیی کۆمپانیای بۆستۆن دینامیکز بە کرێ وەرگرتووە و لە دوو ڕووداوی ڕاستەقینە و مانۆڕیی پۆلیسیدا کەڵکی لێ وەرگرتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەنگێجت، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ لقی پووچەڵ کردنەوەی بۆمبی پۆلیسی ویلایەتی ماساچۆسێت سەگی ڕۆبۆتیی کۆمپانیای بۆستۆن دینامیکز بە ناوی "سپات"ی بۆ مانگەکانی ئەگێست و نوامبێر بە کرێ وەرگرتووە و هەوڵی داوە لە کاروباری پۆلیسی و مانۆریدا کەڵکیان لێ وەرگرێت.

ئەگەرچی ڕاپۆرتەکە باسی ڕۆڵی ئەو ڕۆبۆتانەی نەکردووە، بەڵام وتەی سەرچاوەیەک بڕیارە سپات بۆ چاوەدێری و پشکینین لە رێگەی دوورەوە بە کار بهێنرێت هەتا چاوەدێریی چالاکیگەلی گومان‌ لێکراو و پێگە و شوێنە پڕمەترسییەکان بکات.

پۆلیسی ماساچۆسێت ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆبۆتە لە ذو ڕووداوی ڕاستەقینە و ڕەوتی مانۆری و ڕاهێنەریی پۆلیسدا بەشدار کراوە. بەڵام بەوەشەوە هێشتا توانستی ئۆتۆماتی سپات بە تەواوەتی دەرنەکەوتووە. ئەگەرچی پۆلیس دانی بەوەدا ناوە کە هێشتا نەرم ئامێری ئەو ڕۆبۆتە کەسێنی نەکراوە و لە ڕۆبۆتەکەدا چەک و چۆڵ بە کار نەهێنراوە.

لە بەرامبەردا کۆمپانیای بۆستۆن دینامیکز لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕوونی کردۆتەوە کە بە پێی لیسانسی پەیوەستی ڕۆبۆتەکان بە کار هێنرانی هەر جۆرە سیستەمێک کە زیان بە مرۆڤ بگەیێنن یان ببنە هۆی تۆقینی مرۆڤەکان، قەدەغەیە.

News Code 29538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =