ناوەندی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران بە فەرمی کرایەوە

ناوەندی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات بە ئامادە بوونی عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی و بە ئاماندە بوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوەندی چاوەدێر بە سەر هەڵبژاردنەکانی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ ی خەزەڵوەر، لێژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات لە لایەن وەزیری ناوخۆ و بە ئامادە بوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات، ئەندامانی لێژنەی ناوەندی چاوەدێر بە سەر هەڵبژاردنەکان، ئەندامانی لیژنەی ناوەندی چاوەدێر بە سەر هەڵبژاردنەکان و بەرپرسانی دیکەی وڵات کرایەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سبەینێوە و لە حاڵێکدا کە نزیک بە ٤ مانگ ماوە بە ڕۆژی هەڵبژاردن، هەموو ئەندامانی کۆمیتەکانی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی وڵات و هەروەها ئەندامانی لێژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی وڵات لە شوێنی لێژنە جێگیر بوون و چالاکییە لێزانییەکانی خۆیی بە پێی بەرنامەی کاتبەندی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەبێت.

کاتی دەست بەکار کردنی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردنەکان لە رێکەوتی دەی سەرماوەز و بە فەرمانی دەسپێکی هەڵبژاردنەکان لە لایەن وەزیری ناوخۆوە بە فەرماندارەکان ناوەندەکانی حەوزەی هەڵبژاردنی سەرتاسەری وڵات دەستپێدەکات و پاش ڕاگەیاندنی ناردنی ئەو فەرمانە لە لایەن فەرماندارییەکانەوە لە هەمان ڕۆژ، ڕەوتی ناونووسی لە لایەن بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە لیژنەی ناونووسی وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندارییەکانی ناوەندی حەوزەی هەڵبژاردن و هەروەها باڵویزخانەکان یان کونسوڵخانەکان و یا نوێنەرایەتیە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ درێژەی دەبێت.

News Code 29289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =