بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەیلی مەیل، توێژەرێکی ئێرانی بە هاوکاریی خوێندکارانی جۆرە سیستەمێکی زیرەکی بەرهەم هێناوە کە دەتوانێ ١٠ تا ٣٠ خولەک بەر لە ڕودانی برووسکە، پێشبینی هاتنی بکات.
ئوە لە کاتێکدایە کە بە وتەی توێژەران بەر لەو داهێنانە، برووسکە یەکێک بووە لە ناپێشبینیگەرانەترین دیاردەکانی سرووشت.
ئەمیر حسێن موستەجانی خوێندکاری دوکتۆری زانکۆی EPFLی لۆزان ئەو توێژەرەیە کە هۆشێکی زیرەک داڕشتووە بۆ ئاوێتە کردنی زانیارییەکانی کەشوهەوا، ١٠ تا ٣٠ خولەک بەر لە ڕوودانی برووسکە، شوێن و کاتی ڕوودانی بە وردبینیی لە سەدا ٨٠ پێشبینی دەکات.
ئەو تەکنۆلۆژیایە کە دەتوانێ شوێنی ڕوودانی برووسکە تا مەودای ١٨ مایلی دەست نیشان بکات، لە ڕاستیدا نموونەیەکی سەرەتایی سیستەمی هوشدارە بۆ پێشگری لە کاریگەریی نەرێنی برووسکە لە سەر ژێرخانەکانی ژیان و جیهازاتی هەستیار.
شایانی باسە، دەسکەوتەکانی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری "نەیچێر"دا بڵاو بۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە