AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٤ ٢٠:٤٨

بۆ دەورگێرانی لە فیلمی "مەترێ شەش و نیو"؛

هونەرمەندی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی تۆکیۆی مسۆگەر کرد

هونەرمەندی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی تۆکیۆی مسۆگەر کرد

نەوید محەمەد زادە ئەکتەری ناسراوەی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تۆکیۆی بۆ دەورگێران لە فیلمی "مەترێ شەش و نیو" مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هالیڤوود ڕیپۆرتێر، فیلمی "مەترێ شەش و نیو" لە دەرهێنانی سەعید ڕووستایی هاوکاتی بردنەوەی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تۆکیۆی ژاپۆن، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەریش بۆ دەورگێرانی نەوید محەمەد زادە مسۆگەر بکات.

شایانی باسە، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو فێستیڤاڵە زۆرترین خەڵاتەکانی فیلم بەخشرایە فیلمەکانی ئێرانی، فەڕەنسی، ئۆکراینی، چینی و ژاپۆنی و لە مناوە فیلمی "مام" لە دەرهێنانی فریل پێترسۆن لە دانیمارک توانی خەلاتی سەرەکیی فێستیڤاڵ کە ٣٠ هەزار دۆلارە بباتەوە.

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تۆکیۆی لە رۆژانی ٢٨ی ئاکتەوبر تا ٥ی نوامبێر (٦ تا ١٤ی خەزەڵوەر) لە ژاپۆن بەڕێوە چوو.

News ID 29218

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha