بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند : دیداری شاندی سەربازی تورکیا و سووریا چەند خولەک پێش ئێستا کۆتایی هات.
وەزیری بەرگری تورکیا لەم بارەوە درێژەی دا: ڕێککەوتنەکە تا ڕادەیەکی زۆر ئەنجام بووە. هاوکارییەکان باش وهاوڕێ لە گەڵ لێک تێگەیشتن درێژەیان دەبێت.
ناوبراو هەروەها لە کاردانەوە بە بڕیاری مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش وتی: ئەو پرسە لە گەڵ بنەڕەتی یەکێتی، چالاکییەکان، ئۆپراسیۆن و مانۆڕە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە دژایەتی هەیە. هیوادارین ئەمریکییەکان ئازاد و سەربەخۆ، کۆنگرە لە ئەو بڕیارە ناڕاستە پاشگەز بکەنەوە و ڕێگری لێبکات.
شیاوی باسە دەیڤید ساترفیڵد باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بۆ پێشەکش کردنی شرۆڤەیەک لە سەر پەسەند کردنی پێشنووسێک لە کۆنگرەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان و سەپاندنی گەمارۆ دژی تورکیا بە هۆی ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بانگهێشت کرا.
Your Comment