AP ١٣٩٥ خاکەلێوە ٢٨ ٠٨:٠٦

پێداگریی کۆماریخوازانی ئەمریکا لە سەر بەردەوامیی گەمارۆوە بانکییەکانی ئێران

پێداگریی کۆماریخوازانی ئەمریکا لە سەر بەردەوامیی گەمارۆوە بانکییەکانی ئێران

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا ناڕەزامەندیی خۆی بۆ بەشداریی ئێران لە سیستەمی بانکی و ڕەوتی سووڕی دۆلار دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، پۆل ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەرانی کۆنگرسی ئەمریکا ناڕەزامەندیی خۆی بۆ بەشداریی ئێران لە سیستەمی بانکی و ڕەوتی سووڕی دۆلار دەربڕی.

ڕایان بە نوێنەرایەتیی کۆماریخوازانی کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی پێنج‌شەممە ڕایگەیاند کە کۆنگرە بە تەواو هێزەوە رێگری لە بەشداریی ئێران لە دانوستان و مامەڵە بازرگانییەکان لە رێگەی دۆلارەوە دەکات.

بە دوای جێبەجێ بوونی بەرجام و هەڵوەشانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران، کۆماریخوازان نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە سیستەمی ماڵیی ئەمریکا و بەهرەوەرگرتن لە دۆلار لە مامەڵە دەرەوەییەکانی دەربڕیوە.

هەڵوێستی کۆماریخوازان لە بەرامبەر بازرگانیی ئێران و بەشداربوونی لە ئاستی نێونەتەوەیی لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکاش ماوەیەک لەوە پێش ڕایگەیاندبوو کە ئیزنی مامەڵەی بانکی بە ئێران نادات.

تۆماس شاتۆن جێگری جان کری لە کاروباری سیاسی و یاسایی لە کۆبوونەوەی گوێگرانی کۆنگرەدا وتبووی کە رێگری دەکات لە بەشداریی ئێران لە سیستەمی بانکیی ئەمریکا.

News ID 2907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha