بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لە ترسی ئەوەی کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش دەستگیر بکرێت و ڕازەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەربخات ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەویان داڕشت.
حاکم زاملی زیادی کرد کە بە کوژرانی بەغدادی پەڕەیەکی نوێ لە تیرۆریزمی داعشی کۆتایی هات و ئەبێ چاوەڕوانی پەڕەیەکی نوێ بە سەرکردەیی نوێوە ببین.
ناوبراو هەروەها وتیشی: ئەوانە شێوە و پەڕەگەلێکی ناسراون کە دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بە شوێنگرتنیان دەیانسووتێنێت و بە کوشتنی ئەوان، ڕیشەیان پاڵفتە دەکەن.
زاملی درێژەی دا: ئەو دۆخە ساڵی ٢٠١٠ سەبارەت بە زەرقاوی (سەرکردەی پیشووی قاعیدەی عێراق) کە هێزە عێراقییەکان نزیک بوو دەستگیری بکەن دووپات بووەوە و بەم شێوەیە کۆتایی هێنا بە ڕۆڵی ئەو.
Your Comment