بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە ٢ بەرپرسی فەرمی ئەمریکا پاگەندەی کرد ئەو وڵاتە لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر ئارامکۆ - کۆمپانیای نەوتی عەرەبستانی سعوودی- لە هەوڵێکی نهێنی هێرشی سایبریی دژی ئێران ئەنجام داوە.
هێرش بۆ سەر ئارامکۆ کە کومیتە خەڵکییەکانی یەمەن لە ئەستۆیان گرت، لە ڕێکەوتی ١٤ ی سێپتەمبەر ڕووی دا لە حاڵێکدا پاگەندە دەکرێت هێرشی سایبری ئەمریکاش لە ڕۆژانی دوایی سێپتەمبەر ئەنجام بووە و بەشی پڕوپاگەندای ئێرانی کردووەتە ئەمانج.
یەکێک لە سەرچاوەکان بە بێ زیاد کردنی هەر جۆرە شرۆڤەیەک پاگەندەی کرد کە ئەو هێرشە سۆڵامێرەکانی کردووەتە ئامانج.
ئەگەر ئەو پاگەندە ڕاست بێت، ئەو هێرشە سایبریە کە بە ڕواڵەت زۆر کەم بووە باس لە ئەوە دەکات کە ئەمریکا نایەوێت لە گەل ئێران بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەرەوڕوو ببێتەوە.
شیاوی باسە واشنتۆن و ڕیاز هەوڵ دەدەن ئێران بە بەرپرسی سەرەکی هێرشەکانی ئارامکۆ بناسێنن و فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیاش ئەو پاگەندە دووپات دەکەنەوە.
بۆچوونی ئێوە