بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد عەزیم مەلەک بە ئاماژە بە کرانەوەی تەلاری بورسی ناوچەیی وتی: سێ پارێزگای وڵات، تەلاری بورسی ناوچەییان نییە کە کوردستان یەک لەو وانە.
ناوبراو ئاماژەی بە بەهرەمەندبوون لە بازاڕی سەرمایە کرد و وتیشی: میکانیزمی کەڵک وەرگرتن لە پشک و بورس دەبێتە هۆی داهاتمەند بوونی یەکە چکۆلەکانیش.
بەڕیوەبەری گشتیی کاروباری ئابووری و دارایی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: بە خۆشحاڵییەوە و لە سای پێوشوێن گرتنەکان، مۆڵەتی کردنەوەی تەلاری بورسی ناوچەیی بۆ پارێزگامان لە کۆمپانیای بورس و بەڵگە بایەخمەندەکانی وڵات وەرگرتووە.
Your Comment