بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، هێزەکانی سوپای سووریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چوونە ناو ناوچەی تل تمر لە شاری سنووری کۆبانێ.
ئەو هەوڵە لە درێژەی بەڕێوەچوونی ڕێککەوتن لە گەڵ هێزەکانی سوپای دیمۆکرات(هەسەدە) ئەنجام بووە.
کاروانێکی گەورە لە هێزەکانی سووریا بریتی لە ئەفسەر و سەربازانی تیپی پێنجەمی سنوورەوانان لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگای حەسەکەوە گەیشتنە ناو شاری تل تمر لە کۆبانێ.
بە ڕاپۆرتی مێدیاکان خەڵکی ئەو ناوچە چوونە پێشوازی ئەو هێزانەوە و بە وتنەوەی دروشم خێرهاتنیان لێیان کرد.
Your Comment