بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند کە بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ ، بڕیار دراوە یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەناوی خوالێخۆشبوەوه بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە بۆ ئەو کارە پەروەردە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپێردراوە.
پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ لە ساڵی ۱۹۳۴ لە شارى سلێمانی لەدایك بووە و بەرەبەیانی رۆژى پێنج شەمە ۳/۱۰/۲۰۱۹ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بریاریدا کە قوتابخانەیەکی پارێزگای سلێمانی بەناوی "پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسووڵ"ەوە ناوبنرێت.
News Code 28671
بۆچوونی ئێوە