کاردانەوەی تاران بە قسەکانی ئەمینداری گشتی ناتۆ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: هەر جۆرە دەستێوەردانێکی بیانییەکان لە ناوچەکە هۆکاری دروست بوونی ئاڵۆزی و نائەمنیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە قسە دەستێوەردانانە و تۆمەت و پاگەندەکانی ئەمینداری گشتی ناتۆ لە سەر بەرنامەی ئشاتیخوازانەی ناڤۆکی و توانی بەرگری مووشەکی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو قسە دەستێوەردانانە لە لایەن دەسەڵات و بنکە ئەمنیەتییە بیانییەکانەوە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان و ناوچەی کەنداوی فارس ئیدانە دەکات و پێی وایە کە هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە ئاسایشی ناوچەکە لە لایەن بیانییەکانەوە، خۆی هۆکاری دروست بوونی ئاڵۆزی و نائەمنی لە ناوچەکەیە.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە پێمان وایە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئابێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و بە بێ ئامادە بوونی هێزە بیانییەکان دابین بکرێت، زیادی کرد: ئێران وەکوو هەر وڵاتێکئی سەربەخۆی دیکە لە جیهان بۆ خۆی مافی هەبوونی بەرنامەی بەرگری بە خۆی دەدات.

بە ڕاپۆرتی مێهر، ینس ستۆلتنبرد ئەمینداری گشتی ناتۆ لە دواییەدا لە گفتوگۆیەکدا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی دژی ئێران وتوویە: هەموو ئەندامانی ناتۆ بە توندی نیگەرانی چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ئێران لە ناوچەکە و پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە گرووپە تیرۆریستییەکان و بەرنامەی مووشەکی ئێرانن.

News Code 28639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =