بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هێزە تایبەتەکانی بەشی هەواڵگریی سەربازی عێراق لە ئۆپراسیۆنی ئەلجەزیرە لە گەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق لە ئۆپراسیۆنێکدا هێرشیان کردە سەر حەشارگەی داعش لە ناوچەی ئەم ئەلتووس لە بیابانی شامیەی ڕۆژاوای عێراق.
لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ۱۲ چەکداری داعش کوژران و ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەست هێزە عێراقییەکان کەوت.
لە بەیاننامەی هێزە عێراقییەکاندا هاتووە: لەم هێرشەدا سێ ئۆتۆمبێلی تەیار بە جیهازاتی سەربازی و بۆمب لە گەڵ حەشارگەی تیرۆریستەکاندا تەواو تێکشکێنراوە.
بۆچوونی ئێوە