بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو (چوارشەممە) لە دیدار لە گەڵ بلیمەتان و بیرمەندانی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە گەمارۆگەلی نامرۆیی ئەمریکا بە ئامانجی خۆی نەگەیشت، وتی: بە پێچەوانە ئەو گەمارۆیانە بووە هۆی یەکگرتوویی زیاتر لە ناوخۆی ئێراندا و حزب و گرووپگەلی ئێرانی ئەمریکا بە تاقە ئەجێندای کێشەکانی ئێستا دەزانن.
ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام باشترین ڕێککەوتنی مومکین بوو، وتیشی: سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ڕاپۆرتگەلی بەردەوامی ئاژانس سەلمێنەری پابەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەڵینەکانی لەو ڕێککەوتنەیە و ئێران ئامادەیە لە بەرامبەر پەسند کرانی بەرجام و هەڵوەشانەوەی هەمیشەیی گەمارۆکان لە لایەن کونگریسی ئەمریکاوە، پلانی پەسندکرانی بە پەلەی پرۆتۆکۆلی پەیوەست بوون لە مەجلیسی ئێران وەک یاسایەکی هەمیشەیی پێوشوێن بگرێت.
سەرۆک کۆمار هەروەها ڕوانییە دۆخی ئاڵۆز و نالەباری ئێستای ناوچە و ڕایگەیاند: خەڵکی یەمەن لە ژێر بۆردومانێکی گرژدان لە لایەن ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئەورووپییەوە دابین دەکرێت. وڵاتانێک کە داوەریان لەبارەی ڕوداوەکەی ئارامکۆوە کرد و تۆمەتیان لە ئێران دا، لە شەڕی یەمەندا بێ لایەن نین و بۆیان نییە داوەری بکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: دەبێ دوو خاڵ لەبارەی ئێرانەوە رەچاو بکرێت. یەکەم ئەوەی کە ئێران بە دوای چەکی ناڤۆکییەوە نییە و نابێت و دووهەم، وەک لە وتەدانی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی پلانی هاوپەیمانی هیوا یان ئاشتیی هورمۆز ئاماژەی پێ درا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەیە و پێشوازی دەکات لە تەڤلبوونی هەموو وڵاتان بەو هاوپەیمانییە.
Your Comment