AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ٣ ١٣:٥٤

 سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران:

بەرەنگاریی هەموو جۆرە گەندەڵیەک دەبینەوە/ هێڵی سوورم بۆ نەهێشتنی گەندەڵی نییە

بەرەنگاریی هەموو جۆرە گەندەڵیەک دەبینەوە/ هێڵی سوورم بۆ نەهێشتنی گەندەڵی نییە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: لە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵیدا هیچ هێڵێکی سوورم نییە و هەموو جۆرێکی گەندەڵی دەسڕینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی  لە کۆبوونەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وتی: بەرگری حزبی و خێڵەکی لە دۆست و هاوبیری دەبێتە هۆی ئەوەی گەندەڵی دروست بێت، لە حاڵێکدا کە ئەگەر پەیوەندییەکان دروست و بێ خەوش بێت ئەم  گەندەڵیانە نابینین.

ڕەئیسی بە ئاماژە بەوەی کە هیچ کام لە کێشەکانی وڵات، بێ چارەسەر نین، جەختی کرد: هەرچی زیاتر دەچینە پێش، زیاتر بڕوام بەوە هەیە کە کێشەکان چارەسەر دەبن.

 جەختیشی کرد کە بەرەنگاریی بێ یەک و دوو لە گەڵ گەندەڵی لە بەرنامەی کاری دەسەڵاتی  دادی ئێراندایە و لەم ڕێگایەشدا هیچ هێڵێکی سووریمان نییە و هەموو ئەوانەش کە پێشتر لە خودی دەزگای داددا بەرتیلیان وەرگرتبوو، دەستگیر کراون.

News ID 28508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha