بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, موحەمەد جەواد زەریف لە کاردانەوە بە راگەیاندنی توند کردنەوەی تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا دژی ئێران لە دەقێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەختی کرد: دۆناڵد ترامپ بە توند کردنەوەی شەڕی ئابووری ئەمریکا دژی ئێرانییەکان، فەرمانی داوەتە وەزیری دارایی کە گەمارۆکان دژی وڵاتی ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی زیاد بکاتەوە.
وتیشی: ئەوەش دان پێدانان بە ئەوەیە کە ئەمریکا، بە ئەنقەست هاووڵاتیانی ئێرانیی کردووەتە ئامانج.
ناوبراو لە درێژەدا هێناویە: تیرۆریزمی ئابووری، نایاسایی و نامرۆڤانەیە. شەڕ و تیرۆر ڕابگرن.
Your Comment