مامۆستا شێخولئیسلام زانایەکی بوێر و گەورە بوو

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە وتنی ئەوەی کە مامۆستا شێخولئیسلام زانایەکی بوێر، گەورە و بێژەر بوو، وتی: لایەنەکانی کەسایەتی ئەو شەهیدە ئەبێ بە چالاکی فەرهەنگی و هونەری بگوازرێتەوە بۆ بەرەی گەنجان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی شەوی سێشەممە لە ڕێوڕەسمی شەوی بیرەوەرییەکانی شەهید حاجی مامۆستا موحەمەد شێخولئیسلام کە بە هەوڵی حەوزەی هونەری کوردستان و لە هۆڵی فێستیڤاڵەکانی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ بەڕێوە چوو، وتی: خۆشحاڵین کە توانیمان لە سەروبەندی بەرز ڕاگرتنی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز بە بەڕێوە بردنی شەوی بیرەوەری یەکێک لە کەسایەتییە جێ شانازییەکانی کوردستان شەهید حاجی مامۆستا موحەمەد شێخولئیسلام هەنگاوێک بۆ پەرە پێدانی فەرهەنگی لەخۆ بوردوویی و شەهادەت لە کۆمەڵگا هەڵێنین.

ناوبراو وتیشی: ئەم بەرنامەی شەوی بیرەوەرییە لە ڕاستیدا پێشەکیەکە بۆ بەڕێوە بردنی دەیەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەو گەورە پیاوە.

مورادی ڕاشیگەیاند: لە هەمایشێکدا کە بڕیارە لە داهاتوو بەڕێوە بچێت تێدەکۆشین لە قاڵبی چەندین کۆبوونەوەی لێزانی لایەنە جیاوازەکانی کەسایەتی مامۆستا شێخولئیسلام بۆ بەردەنگەکان ڕوون بکەینەوە و لە پاڵ ئەوە وێڕای دەهێنانی فیلمێکی بەڵگەیی لە ژیانی ئەو گەورە پیاوە بە بڵاو کردنەوەی ژیاننامەی مامۆستا لە کتێبێکدا، هەلێکی تر بۆ لێکۆڵەران برەخسێنین.

News Code 28401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =