AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٥ ١٠:٥٠

سەرکونسوڵی ئێران لە دیداری وەزیری پیشمەرگەی هەرێم:

ئێران ئامادەیە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بکاتەوە

ئێران ئامادەیە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر بکاتەوە

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە گەڵ وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  لە دیداری نوسروڵڵا ڕشنودی سەرکونسوڵ لە گەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر دوایین دۆخی پێوەندییەکان و بوارەکانی پەرە سەندنی هاوکارییەکانی نێوان دوو لایەن گفتوگۆ کرا.

لە ئەو دیدارەدا، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بە ئاماژە بە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی دوایی بە خەڵکی هەرێم،جەختی کرد کە خەڵک و  دەوڵەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیەکانی ئێرانیان لە بیر ناچێتەوە.

لە ئەو دیدارەدا، رشنودی وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری پێشمەرگە بە بۆنەی هەڵبژاردنی لە ئەو پۆستە، لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو لایەنەکە جەختی کرد.

News ID 28363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha